Kurdish Keyboard for MAC

لە چاوگ

تەختەکلیلی کوردی بۆ ماک تەواو بووە لە سەر شێوە تەختەکلیلی azerty, qwerty, qwertz دەتوانن لەم لێرەوە یان پەڕگە:Kurdish-sorani-package.zip ـــەوە دا دانراوە دایبگرن و دوای کردنەوەی پەڕگە پێچراوەکە (وەکو باوە) بە دووجار کرتەکردن (گورزەیەکی ئامادەیە لە شێوەی package دایە) تەنها هەندێک هەنگاوە و پاشان خۆکارانە داوای چوونەدەرەوە لە ڕوومێزەکە دەکات Log Out و پاشان ئەم هەنگاوانە بکە بۆ زۆرکردنی شێوەی تەختەکلیل بۆ ماک:

System preferences > Language & Text > Input Sources 

یان دەتوانیت سوود لە وێنەکان وەربگریت کاتێک زمانی ماکەکەت ئینگلزی نەبوو، بۆ بەراوردکردن:

چۆنییەتی زۆرکردنی تەختەکلیلەکە لەسەر سیستەمی ماک