دامەزراندنی ڕاژەی Lighttpd

لە چاوگ
لۆگۆی فەرمی Lighttpd

Lighttpd ڕاژەکارێکی سووکەڵەی وێبە لەلایەن Jan Kneschke بۆ یەکەمینجار داهێنراوە و داڕێژراوە، پاشان وەکو پڕۆژەیەک لەژێر مافی لەبەرگرتنەوەی BSD دا پەرەی سەندووە. لەزۆر شوێندا یان لە لایەن زۆر کەسەوە، بە ئەلتەرناتیڤێکی بەهێزی Apache دانراوە (وەکو لە LAMP باسکراوە). دیارە لێرەدا مەبەستمان هەڵسەنگاندنی Lighttpd نییە بەرامبەر Apache هاوشێوەکانی، بەڵکو مەبەست کارکردنێتی لە وێبدا بەتایبەت PHP و FastCGI کەیەکێکە لەهەرە بەرزترین ئاستەکانی پاراستن بۆ ڕاژە. هەرچەندە سیستەم ئەو کاتە پارێزراوە کەکوژاوەتەوە و دەرهێڵە :).

دامەزراندن و ڕێکخستن

بۆ دامەزراندنی Lighttpd ئێمە ڕاژەیەکی خێزانی دێبیان وەردەگرین، کە نمونەیەکی تێروتەسەلە بۆ هەموو دابەشکراوەکانی تری لینوکس. دیارە نمونەی سەر ڕاژەکانی تری خێزانی Unix-Like ئەوەندە جودا نیین، و ئەگەر هەبێت دەشێت جێگۆڕکێ لەشوێنی پەڕگەکاندا بێت. بۆ زانیاریی لەسەر بڕیاردان بۆ دابەشکراوێکی لینوکس، بابەتی دابەشکردنێکی گونجاو بخوێنەرەوە.


دامەزراندنی Lighttpd

پێش هەموو کارێک دەبێت گورزەی Lighttpd دابمەزرێنین، لە ڕێگەی ئەم فرمانەوە دەتوانیت ئەو کارە ئەنجام بدەیت:

# apt-get install lighttpd

دامەزراندنی MySQL

لێرەدا پێویستیت بەدوو گورزە هەیە کەوەکو ڕاژە و ڕاژەخواز دابمەزرێنین.

# apt-get install mysql-server mysql-client php5-mysql

دامەزراندنی PHP-CGI

لەبابەتی تردا وەکو LAMP ئاماژە بەگورزەی بنەڕەتی PHP کراوە بۆ دامەزراندن لەگەڵ mod_php کەدەتوانین بڵێین خراپترین و مەترسیدارترین دۆخی بنەڕەتی ڕاژەیە (بەم هۆیە زۆر ڕاژە بوون بەخۆراکی ڕۆژانەی PHPSHELL ) هەرچەندە بەڕێوبەرێکی بەتوانا و بەئەزموون دەتوانێت ئەو حاڵەتە بگۆڕێت. لێرەدا گورزە دەگۆڕێت و دەبێت ئەمە دابمەزرێنین(تاوەکو FastCGI) بەگەڕبخەین:

# apt-get install php5-cgi
Note= تێبینی گرنگ: ئەوە لەبەرچاو بگرە کەئیتر پەڕەی PHP.ini دەپەڕێت بۆ /etc/php5/cgi/php.ini ئاگاداربە! هەروەها بەدامەزراندنی ئەم گورزەیەش ئیتر جادەکەی پان نییە و پشتی لێمەدەرەوە و لێخوڕیت. هەروەها تێبینی ئەوە بکە لەخێزانی دێبیاندا ئەم دەستکارییە بکە لەپەڕەی /etc/php5/cgi/php.ini ئەم ذێرە کەناچالاکە بیگۆڕە بۆ cgi.fix_pathinfo = 1 تاوەکو چالاک بێت.

چالاککردنی fastcgi یان هەر modـێکی تر

ئەمەش بەم شێوەیە دەکرێت:

# lighttpd-enable-mod fastcgi 
Note= تێبینی گرنگ: ئەمە لەڕاژە و دابەشکرنی تردا ئەکرێت شێوەی تری هەبێت

نمونەیەک لەو ئەگەرەی تر. کاتێک بەدەستکرد چالاکی بکەین لە lighttpd.conf بەم شێوەیە:

server.modules              = (
            "mod_fastcgi",
            "mod_access",
            "mod_alias",
            "mod_accesslog",
            "mod_compress",
            "mod_rewrite",
#           "mod_redirect",
#           "mod_evhost",
#           "mod_usertrack",
#           "mod_rrdtool",
#           "mod_webdav",
#           "mod_expire",
#           "mod_flv_streaming",
#           "mod_evasive"
)

وەکو دەبینیت mod_rewrite چالاکە. وەکو باوە دەبێت ڕاژە دابگرسێنیتەوە، تاوەکو گۆڕانکاریەکان جێبەجێ ببن.

# /etc/init.d/lighttpd restart

یان بەتۆپزی:

# /etc/init.d/lighttpd force-reload

تکایە ئەو پرۆسەیە هەموو کات بکە، ئەگەر هاتوو هەردەستکاریەکت لەهەرکۆدێکی پەیوەست بەڕاژەی وێبەکەوە کرد. ئێستا بڕۆ http://localhost دەبێت پەڕەی زانیاری Lighttpd نیشان بدات.

تەماشاکردنی Logs

وەکو بنەڕەت display_errors = Off ــە بۆیە دەتوانیت Log یان ڕووداوەکان بخوێنیتەوە لە:

/var/log/lighttpd/error.log

یان ئەوەتا بەڕاستەوخۆ لەسەر پەڕەکان بیخوێنەوە کاتێک display_errors = On گۆڕیبێت (ئامۆژگاری نەکراوە).