مایمۆ

لە چاوگ
لۆگۆی مایمۆ

مایمۆ سیستەمێکی کارگێڕیی سەرچاوە کراوە و دەبەشکردنێکی لینوکسە لەسەر بنەمای دێبیان بۆ مۆبایل و ئامێرەکانی Internet Tablet لەلایەن نۆکیاوە پەرەپێدەدرا.

لە سەرەتاوە مایمۆ تەنها سیستێمێک بوو بۆ Internet Tabletەکان و تەنها لەسەر چەند ئامێرێکی وەک Nokia 770, Nokia N800, Nokia N810. ساڵی ٢٠٠٩ مایمۆ ٥ وەشێندرا. لەم وەشانەدا سیستەمەکە دەتوانرا وەک مۆبایل بەکاربهێنرێت. Nokia N900 لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بەو سیستەمەوە بڵاوکرایەوە کە پێشوازییەکی زۆری لێکرا. مایمۆ توانای ئەنجامدانی فەرمانەکانی هەیە لە ئاستی کۆمپیوتەردا و یەکەم سیستەمی کارگێڕی مۆبایل بوو کە توانای لێدانی ڤیدیۆی فلاشی هەبوو و پاڵپشتی لە فلاش ٩.٤ دەکرد. مایمۆ وێبگەڕی فایەرفۆکسی مۆبایل، Fennecی لەسەرە، کە هەمان توانای وێبگەڕەکانی کۆمپیوتەری هەیە.

دیمەنی مایمۆ ٥

بە پێچەوانەی سیمبیانەوە، مایمۆ ڕێ بە بەکارهێنەر ئەدات کە دەسەڵاتی ڕەگی هەبێت لەسەر سیستەمەکە. مایمۆ ئەتوانرێت بەتەواوی لەسەر ئامێرەکە لاببرێت و سیستەمێکی تر بخرێتە جێگەی. پێویست ناکات ئەو پڕۆگرامانەی بۆ سیستەمەکە دروست دەکرێن لەلایەن نۆکیاوە پەسەند بکرێن (Signed).

لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلی ٢٠١٠ لە بەرسەلۆنا نۆکیا و ئینتێل ئاشکرایان کرد کە هەردوو سیستەمی مایمۆ و مۆبلین یەک دەگرن و سیستەمی میگۆ پێک دەهێنن.

سەرچاوەکان

  1. Quezi
  2. Wikipedia