تەختەى سەرەکى چییە؟

لە چاوگ

پێناسە

تەختەى سەرەکى کۆمپیوتەر

تەختەى سەرەکى(MotherBoard) یەکێکە لە گرینگترین بەشى کۆمپیوتەر،لەڕێگاى تەختەى سەرەکییەوە هەموو پارچەکانى کۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە بەیەکەوە وەک CPU, memory, hard drives, optical drives, video card, sound card،ئەم تەختەى سەرەکیە لە کوێیە؟کاتێک سنووق(ى کاڵاڕەقەکانى کۆمپیوتەر) دەکەیتەوە دەبینیت پارچەێکى تێدایە هەموو پارچەکانى تر ڕاستەوخۆ پێوە بەستراوە،هەوڵ ئەدەین لێرە باسى تەختەى سەرەکى بکەین،


جۆرەکانى تەختەى سەرەکى

شێوەو دیزاینى تەختەى سەرەکى دابەشدەکرێت بە سێ بەشەوە،

  • AT motherboard
  • ATX motherboard
  • NLX motherboard

جۆرى AT دیزاین کراوە لەلاین گەورە کۆمپانیاى IBM ئەم جۆریان لە نێوان ساڵەکانى ١٩٨٠-١٩٩٠ هەبوو،جۆرى ATX پیدابوو لە ساڵى ١٩٩٦ زۆرترین جۆرە کە بەکاردێت ئێستا ئەمە جۆرێکى بازرگانییە،شێوەو دیزاینى وەک mini AT وایە،بەڵام جیاوازێکى هەیە لە سووچى بە پلەى ٩٠ پێکهاتەکانى وەک CPU هەروەها زۆرکردنى adapter cards دەرەکى دەنگ،ڤیدیۆ..هتد،جۆرى تەختەى سەرەکى NLX لە ساڵى ١٩٩٦ بڵاکرایەوە بەڵام شێوەى لە ATX دەچێت،

ئێستا هەندێک کۆمپانیا هەیە کە هەریەکیان گرینگى خۆى هەیە لە دروستکردنى تەختەى سەرەکى،بەڵام دەبێت تۆ وەک بەکارهێنەر دەبێت هەمیشە بیر لەوە بکەیتەوە کە کامە جۆرى تەختەى سەرەکى باشترینە!

پێکهاتى تەختەى سەرەکى

تەختەى سەرەکى لە چەند بەشێک پێک دێت،کە هەر یەکیان گرینگى خۆى هەیە لە ئیش پێکردنى کۆمپیوتەر،

یەکەى چارەسەرى ناوەندى - CPU

یەکەى چارەسەرى ناوەندى CPU کورتکراوەى Central Processing Unit یان processor،بەرپرسیارە دەربارەى زۆربەى فرمانەکانى کۆمپیوتەر چى کاڵاڕەق یان کاڵانەرم بێت،هەموو یەکەى چارەسەرى ناوەندى وەک یەک نییە،جیاوزاى هەیە لە ڕووى خێراییەوە وە لە ڕوورى pin ـەکانەوە جیاوازى هەیە،لەڕێگاى pin ـەکانەوە جێگیر دەکرێت لە تەختەى سەرەکى کۆمپیوتەر،وە لە ڕێگاى fan ـەوە فێنک دەکرێتەوە بۆ ئەوەى گەرم نەبێت نەبێتە هۆى لەکارکەوتنى یەکەى چارەسەرى ناوەندى

RAM - Random Access Memory

Ram-كورتكراوه‌ی Random Access Memory d یان بیرگە - Memoryـیش پێ دەڵێین،زۆردەکرێت لە تەختەى سەرەکى لە ناو کۆمپیوتەر،هەموو شتێک دەنوسرێت لە بیرگە،وە بۆ خوێندنەوە یان نوسینى دراو بە یارمەتى یەکەى چارەسەرى ناوەندى دەبێت،زۆرکردنى بیرگە بۆ کۆمپیوتەرەکەت بۆ کەمکردنەوە ژمارەى کاتەکانى یەکەى چارەسەرى ناوەندى بۆ خوێندنەوەى دراوى دیسکى ڕەق،بیرگە هەندێک جۆرەى هەیە لەوانە:

  • DDR
  • DDR2
  • SDRAM

هەریەکە لەوانە قەبارەى جیاوازى هەیە وە یەکە لەگەڵ جۆرە تەختەى سەرەکى کار دەکات،توانایی هەریەکیان جیاوازە ئەمانە هەیە 126mb, 256MB, 512MB, 1GB, 2GB, and 4GB لەمەیش کەمتر یان زۆرتر هەیە :)

chipset

Internal Bus - تێپەڕگەى ناوەکى

تێپەڕگەى ناوەکى یان وەک تێپەڕگەى دراو،تێپەڕگەى بیرگە،تێپەڕگەى سیستەم هەموو ئەمانە دەبەسترێتەوە بەیکەوە لە ڕێگاى پێکهاتى ناوەکى بۆ نموونە یەکەى چارەسەرى ناوەندى لەگەڵ بیرگە ،تێپەڕگەى ناوەکى هەموو ئەو تێپەڕگانە دەگرێتەوە کە لە تەختەى سەرەکى هەیە بۆ نموونە سەرپەرشتیارى بیرۆکە لەگەڵ PCI Express،وە PCI Express بەکاردێت بۆ کارتى گرافیک یان کارتى بڵندگۆ...هتد،یان SATA بەکاردێت بۆ دیسکى ڕەق،

External Bus - تێپەڕگەى دەرەکى

بەکاردێت بۆ بەستنەوەى هەموو پارچە جیاوازە دەرەکییەکانى کۆمپیوتەر بە تەختەى سەرەکى،هەروەها یارمەتى پۆرتەکانى دەرەکى دەکات،ئەم پۆرتانە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە تێکردن / دەرئەنجامەوە هەیە هین هەر کارتێکى دەرەکى،٦ جۆرى تێپەڕگەى دەرەکى دۆزراوەتەوە لە تەختەى سەرەکى،بۆ نموونە وەک ISA, PCI, AGP, USB لەگەڵ IDE

  • ISA کورتکراوەى (Industry Standard Architecture) ئەم تێپەڕگەیە زۆر خێراییە وەک خێرایی ئەسپ وایە بۆ سیستەم،ئەم فرمانە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەى کارتى دەنگ وەک جۆرى تێپەڕەگە
  • PCI کورتکراوەى (Peripheral Component Interconnect)
  • AGP کورتکراوەى (Accelerated Graphics Port)
  • USB کورتکراوەى (Universal Serial Bus)