نەرمەکاڵای PhpMyAdmin چییە؟

لە چاوگ
لۆگۆی فەرمی PhpMyAdmin بۆ دواهەمین وەشاندن

نەرمەکاڵایەکی سەرچاوەکراوەی وێبە بۆ بەڕێوەبردنی بنکەدراوی MySQL. بەزمانی PHP نوسراوە. یەکێکە لە باوترین کەرەستەکان کە بەکارهێنەر و بەڕێوبەری ڕاژە بەکاری دەبەن. دیارە بۆ مەبەستی سووکەڵەکردن و زیاتر ئاسانترکردنی بەشەکان زمانی جێگیر و بزۆکی تریش لێرەولەوێ بەکارهاتوون وەکو HTML CSS وە JavaScript لە پەڕەکانی بەڕێوبەرایەتی. وەکو گورزە بۆ دامەزراندن بە نزیکەیی لە هەموو جۆرە سیستەم و دابەشکردنەکاندا هەیە.

چۆنیەتی دامەزراندنی

دامەزراندنی لەسەر هەموو سیستەمەکان، تەنها لە ئامرازەکانی سیستەمەکە دەگۆڕدرێن. ئەگینا ناوی بوخچەکە و ڕاژەکە هەر وەکو خۆیەتی. لێرەدا لەسەر بڵاوترین و باوترین دایکە دابەشکردنی لینوکس دێبیان باس دەکەین، کە زۆرترین ڕاژەی ئەمڕۆشی لەسەرە. ئەم وردەکاریانە لە وەشاندنی نوێکاندا زۆر گرنگی پاراستن/ئاسایشی هەیە.

دامەزراندن

بۆ دامەزراندن

# apt-get install phpmyadmin

ئێستا سەردانی YOUR IP/phpmyadmin بکە لە وێبگەڕەکەت. ئەوە بزانە کە بە هەمان ناو و تێپەڕەوشەی MySQL دەتوانی بچیتە ژوورەوە. کە ئەویش root و تێپەڕەوشەش ئەوەی کە کاتی دامەزراندنی MySQLـــە. ئێستا بۆ دڵنیاکردنەوە و جیاکردنەوەی ئامرازی apache2-utils دامەزرێنە وە دڵنیابەرەوە ئەو ئەندامە/گرووپەی دروستت کردووە بەو ناوەوە دەسەڵاتی بدەیتێ بە:

# htpasswd -c /etc/phpmyadmin/htpasswd.setup user

ئێستا لە ویبگەڕەکەت بڕۆ بۆ <your-ip>/phpmyadmin/setup ـو ناو و تێپەڕەوشەت بنوسە بۆ ڕێکخستنی بە دروستی. بەڵام پێش ئەو کردەیە، ئەم فرمانە بەگەڕ بخە:

#/usr/sbin/./pma-configure

بۆ ڕێگەدان بە دەسەڵاتی دەستکاریکردن، وە پاش تەواوبوونی ڕێکخستنەکانت ئەم فرمانە بەگەڕ بخە بۆ جێگیرکردن و دڵنیابوونەوەی گۆڕانکارییەکان:

#/usr/sbin/./pma-secure

ئەم دوو هەنگاوە، تایبەتن بەو سیستەم/دابەشکردنانی لەسەر Debian چێکراون. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکە.