PostgreSQL

لە چاوگ
لۆگۆی فەرمی PostgreSQL

PostgreSQL ماوەی ١٥ ساڵە دروست بووە، وەکو بنکەدراوەیەکی کراوە، بە پتەوی و چوستی ناسراوە، لەسەر هەموو جۆرە سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر کاردەکات. PostgreSQL پشتیوانی زمانەجیاجیاکان multiple language دەکات و ڕووکاری تایبەتی هەیە بۆ زمانەکانی بەرنامەداڕشتن بە C/C++, Java, .Net, Perl, Python, Ruby, Tcl, ODBC و هیتر.


مێژوو

ناوی ئەم جۆرە بنکەدراوە لەسەرەتادا Postgres بوو، کە لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە بارکەلی University of California at Berkeley پەرەی پێدرا، لەسەر دەستی پرۆفیسۆر ستۆنبرێکەر Michael Stonebraker، ئەم پرۆفیسۆرە لە ساڵی ١٩٨٦ دا دەستی بەکار کردن کرد بۆ دروستکردنی پۆستگری. لە ساڵی ١٩٩٥ هەردوو خوێندکاری پلەی دکتۆرا Andrew Yu و Jolly Chen لە تاقیگەکانی پرۆفیسۆر ستۆنبرێکەر، هەستان بە گۆڕینی زمانی داواکاری زانیاری پۆستگری بە کۆمەڵەیەک لە داواکارییەکانی SQL. لەمەوە ناوەکەیان گۆڕی بە Postgres95. لە ساڵی ١٩٩٦ دا Postgres95 چووە ناو جیهانی سەرچاوە کراوەوە open source، بەمە هەنگاوی نایە دەرەوەی ناوچەی بارکەلی و کەوتە بەردەم چەندین کۆمەڵە و پەرەپێدەر. پۆستگری گۆڕانکاتیی زۆری بەخۆیەوە بینی، تاکوو گەیشت بەو ئاستەی وەکوو بنکەدراوەیەکی جێگیر و فرەکار چووە ڕیزی جۆرەکانی تر.


چۆنێتی دامەزراندنی postgreSQL

postgreSQL لەسەر هەموو هاوشێوەکانی یونیکس دادەمەزرێت. وەشانی تایبەتیش هەیە بۆ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز.

پێداویستییەکان پێش دامەزراندن

- GNU make زۆرکات خۆکارانە دادەمەزرێت، بەناوی gmake، تاکوو بزانیت دامەزراوە لە سیستەمەکەدا، دەتوانیت فرمانی

gmake --version

بنووسیت، باشتر وایە لە وەشانی 3.76.1 بەرەو سەرەوە بەکاربهێنیت.

- وەرگێڕی ISO/ANSI-C-Compiler باشتر وایە وەشانێکی نوێی GCC دابمەزرێنیت، ئەگەر چی PostgreSQL لەگەڵ زۆر جۆر وەرگێڕدا کار دەکات.

- gzip بۆ کردنەوەی پەڕگە پەستێنراوەکان، چونکە وەشانەکانی postgreSQL زۆرکات بە پەستێنراوی دابەشدەکرێن.

- GNU Readline-Library تاکو بە ئاسانی کار لەسەر کۆنسۆڵی فرمان پێدانەکەی بکەیت، ئەشتوانی بێ ئەمە کارەکانت ئەنجام بدەیت. گەر فرمانی configure ـت بەکارهێنا، ئەمە بنووسە لەگەڵێدا

--without-readline

ئەوکات پێویستیت پێی نامێنێت.

- بۆ سیستەمی ویندۆز، پێویستیمان بە دامەزراندنی cygwin و cygipc دەبێت بۆ وەرگێڕانی کۆدەکان.

دڵخوازانەش دەتوانیت Python و لێخوڕەکانی JDBC دابمەزرێنیت، لەهەندێک بواردا ئەوانە پێویستن، بەس بەشێوەیەکی گشتی نە. پشت بەست بەکار و ئەرکەکانی تۆ جێبەجێیان دەکەیت بە postgreSQL. بۆ نموونە گەر سکریپتێکی PL/Python لە کۆدەکەدا هەبوو ئەوا بۆ ڕاژەکارەکە پیویستە وەرگێڕێکیش هەبێت، تاکوو لێی تێ بگات.



دامەزراندن لەسەر سیستەمی لینوکس

داگرتن

گەر وەشانێکت نییە، ئەوا سەردانی ماڵپەڕی postgreSQL بکە و وەشانێک دابگرە. بۆ نموونە، وەشانی 8.4.4 لێرەوە دایبگرە، پاشان لەو بوخچەیەی داتناوە، ئەم فرمانانە بدە

gunzip postgresql-8.4.4.tar.gz
tar xf postgresql-8.4.4.tar

پاش ئەمە، دەبیتە خاوەنی کۆدەکان و سەرچاوەی postgreSQL و لە بوخچەی postgresql-8.4.4 بۆت دانراوە.

دامەزراندن بە چەند فرمانێک و بەشێوەیەکی خێرا

./configure
 gmake
 su
gmake install
adduser postgres
mkdir /usr/local/pgsql/data
chown postgres /usr/local/pgsql/data
su - postgres
/usr/local/pgsql/bin/initdb -D /usr/local/pgsql/data
/usr/local/pgsql/bin/postmaster -D /usr/local/pgsql/data >logfile 2>&1 &
/usr/local/pgsql/bin/createdb test
/usr/local/pgsql/bin/psql test

وەشانەکانی postgreSQL

دوا وەشانی PostgreSQL برێتییە لە 8.2.5، هەر چەند مانگ جارێک وەشانێکی نوێ بڵاودەبێتەوە بۆ چاککردنی کەلێن و هەڵە وردەکان، ساڵانەش وەشانێک ڕادەگەیەنرێت کە گۆڕانکارییە گەورەکانیش لەخۆی دەگرێت.

ئەگەر بتەوێت بزانیت چ وەشانێک دامەزراوە لە سیستەمەکەتدا، دەتوانیت ئەم فرمانە بدەیت:

psql SELECT VERSION(); 

ئەگەر بەخێرایی تەنها ژمارەی وەشانەکەت بوێت ئەوا ئەم فرمانە بەکار بهێنە:

psql --version

ماڵپەڕی فەرمی PostgreSQL

PostgreSQL