ویندۆز

لە چاوگ

پێشەکی

ویندۆز بریتیە لە چەند سیستەمێکی ئیش پێکردن و پرۆگرامکردن کە کمایکرۆسۆفت بەرهەمی دێنێت . یەکەم ناسینی مایکرۆسۆفت بە ئەندامان سیستەمەکی ناو نا Windows لە نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٥ وەک زیادکاریەک بۆ MS-DOS وەک وەڵامێک بەو گرنگیەی کە درا بە (GUI) ، مایکرۆسۆفت وای لێهات کە دەسی گرت بەسەر کۆمپیوتەری تاکەکەسی لە جیهاندا وە تووانی بەسەر (ماک)ـدا تێپەڕ بێت،کە پێشتر بڵاو کرا بۆوە.نوێترین وەشانی بریتیە لە Windows-7 وە نوێترین سێرڤەری بریتیە لە Windows Server 2008 R2.

وەشانەکان

مێژووی ویندۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەیلولی ساڵی ١٩٨١ کاتێک کە پرۆژەکە ناو نرا بە "ڕووکاری بەڕێوەبردن"دەستی پێکرد، لە نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٣ (دووای lApple Lisa , پێش ماکنتۆش) لە ژێر ناوی "ویندۆز" ، ویندۆز تا ساڵی ١٩٨٥ بڵاو نەکرایەوە ، داوانامەکانی بریتی بوون لە ژمێرەر ،ڕۆژمێر ،Cardfile ,Notepad, Paint,Terminal,Reversi,Control panel ,نووسین ، ویندۆزی ١.٠ ڕێگە بە چەند پەنجەرەیەک نادات .ئەم تایبەتمەندیەی بە هۆی Apple computerـەوە وەرگرت.

ویندۆز ٢.٠ لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٧ کۆمەڵێ باشکردنی تیا بوو لە ڕووکاری بەکارهێنەر و بەڕێوەبردنی Memory.ویندۆزی ٢.٠ ڕێگەی بە پەنجەرەکان دەدا تێکەڵ بکرێن لەگەڵ یەکتردا ، وە بە شێوەیەکی پێشکەوتو ترا پیشان درا ، کورتکراوەی تەختەکیلی بۆ زیاد کرا.

ویندۆز ٢.١ بە دوو شێوەی جیاواز بڵاوکرانەوە : Windows/386 کە I386بەکاردەبات وە جۆری Virtual_8086_mode ، لەبەر کارە زۆرەکانی داوانامەکانی DOS کە بە جێی دێنن. وە بیرگە دابەش کراوە بۆ چەند پەڕەیەک بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بیرگەیەی کە ڕێپێدراوە کاری پێبکرێت. دووەمیان Windows/286 کە ئەمیش لەسەر Virtual_8086_mode کاردەکات، وە دەتوانرێت سود لە ناوچەی بیرگە وەربگیرێت.

وەشانە کۆنەکان تری ویندۆز تەنها سیستەمەکە چەند ڕوویەکی جێ بەجێکار بوو بۆ بەکارهێنەر (سادە بوون)،وە زۆری لەبەر ئەوەی لە بەشی سەرەوەی MS-DOS کاریان دەکرد و بەکاردەهێنران وەک خزمەت گوزاری بۆ پەڕگەی سیستەمەکە.

وەشانی ٣.٠ی ١٩٩٠ و وەشانی ٣.١ی ١٩٩٢ بریتی بوو لە باشتر کردنی دیزاین ، ئەویش بە هۆی virtual memoryــیەوە وە هەروەها توانای بارکردنی Virtual Devices virtual device driver کەی ڕێگە دەدات بە پێشاندانی ئامێرە دڵخوازەکان لە نێوان پەنجەرەکاندا ،ئەم ویندۆزەش I386ــی بەکار دەبرد کە ئەمە وای کرد چەند مێگابایتێک زیاتر بەدەست بێنن و لابردنی پابەندبوون بە بەشداری کردن لە Virtual Devices , وە ئەم وەشانە دەیتوانی بگاتە زانیاریەکان بێ چوون بۆ DOS بە هۆی بەکارهێنانی [١]بۆ گەیشتن بە پەڕگەکان.