میگۆ

لە چاوگ
لۆگۆی میگۆ

میگۆ سیستەمێکی کارگێڕی سەرچاوە کراوەی لینوکسە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامێرە جیاوازەکان هەر لە ئامێری مۆبایلەوە هەتا نێتبووک و تابلێت و تەلەفزیۆن. میگۆ لەژێر دامەزراوەی لینوکس خانەخوێ دەکرێت و لەسەر هەردوو ڕەقەواڵەی جێبەجێکەری X86 و ARM کار دەکات. Qt بەکاردەبات وەک framework و ئامانجی میگۆ بوون و بەکارهێنانی تاکە سیستەمێکە لەسەر سەرجەم ئامێرە جیاوازەکان.


هەردوو پڕۆژەکە کۆمەڵێک پێکهاتەی هاوبەشیان تیادایە، بەڵام لە هەندێک خاڵیشدا جیاوازن، لەکاتێکدا مایمۆ لەسەر پڕۆسێسەری ARM کار دەکات و مۆبلینیش لەسەر X86، باشترینی هەردوو پڕۆژەکە هەڵدەبژێردرێن لە یەکگرتنەکەدا. هەربۆیە پتەوی مۆبلین و گونجاندن بۆ مۆبایل و پاڵپشتی ARM و Qt لە تایبەتمەندییەکانی میگۆن.

مێژوو

میگۆ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو پڕۆژەی مۆبلینی ئینتێل و مایمۆی نۆکیا پێکهات کە لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلی ٢٠١٠ ئەو یەکگرتنە ئاشکرا کرا.

وەشانەکان

وێنەری ماڵپەڕی چاوگ لەسەر وەشاندنی 1 بە وێبگەڕی google chrome

میگۆ هەر شەش مانگ جارێک وەشانێکی نوێی دەردەچێت. یەکەم وەشانی لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ داگرتن ئامادەبوو.

وەشانی ١

وەشانی یەک بۆ نێتبووک لە مانگی ئایاردا بڵاوکرایەوە. پاڵپشتیکردنی ئامێرە ساوپەردەکانی وەک مۆبایل و تابلێت خرایە وەشانی داهاتوو.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم وەشانە:

  • بەکارهێنانی ناوکی ٢.٦.٣٣.
  • DeviceKit و udev بۆ کارکردن لەگەڵ ڕەقەواڵەکاندا.
  • گرافیکی 2D / 3D
  • Qt 4.6
  • Universal Plug and Play (gUPnP)
  • بەکارهێنانی سیستەمی پەڕگەی BTRFS
  • تێکهەڵکێشکردنی گووگڵ کرۆم وەک وێبگەڕ. مۆزیلا فێنێک بۆ وەشانی مۆبایلی میگۆ لە داهاتوودا.
  • تێکهەڵکێشکردنی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان و پیشاندانی چالاکییەکان لەسەر شاشە.
  • سانایی لە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکانی ئیمەیل، ڕۆژژمێر و لێدەری ڕەنگاڵە.
  • گونجاندنی لەگەڵ باتری.
  • بوونی ١٦ زمان.

سەرچاوەکان

  1. MeeGo time!
  2. MeeGo v1.0 Core Software Platform & Netbook User Experience project release