دەربارەى سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو

لە چاوگ
لۆگۆى ئوبونتو

سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو یەکێکە لە وەشانەکانى لینوکس لە ژێر مافى سەرچاوەى کراوەدایە،هەموو کەس ئەتوانى ئەم سیستەمە بەکاربهێنیت،وە زۆر شیاوە بۆ لاپتۆپ،ڕوومێز یان ڕاژە بێت،لە سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو هەموو پڕۆگرامەکان هەیە ئەوەى کە پێویستت پێ هەیە،بۆ نموونە پڕۆگرامى نوسین،پۆستى ئەلەکترۆنى...هتد،

ئوبونتوی هەمیشە بە خۆڕایییە هیچ کات پێویست ناکات پارە بەدەیت بەم سیستەمە،ئەتوانى دایبگریت وە بەکارى بهێنیت وە هەورەها بیدەیت بە هەموو کەسێک وەک هاوڕێیەکەت یان خێزانەکەت،


سەرەتا

ئەگەر ئەم سیستەمە بەکاردەهێنیت ئەوە ئەم چەند هەنگاوى خوارەوە جێبەجێ بکە،بۆ ئەوەى بزانیت چى وەشانێکى ئەم سیستەمە بەکاردەهێنیت،

چۆنێتى دۆزینەوەى وەشانى ئوبونتو

بۆ ئەوەى بزانیت چى وەشانێک بەکاردەهێنیت ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

lsb_release -a

دۆزینەوەى وەشانى کێرناڵ

ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،

uname -r

هەموو وەشانە دەرچووەکانى ئوبونتو

تێبینى زۆر گرینگ

دەبێت هەموو کات بۆ نوسینى فرمانەکانى لە هەموو سیستەمەکانى کارپێکردنى لینوکس بڕۆین بۆ تێرمیناڵ،بەم شێوەیە بڕۆ بۆ تێرمیناڵ،

Applications -> Accessories -> Terminal 
  • sudo بە نوسینى ئەمە ئەو دەسەڵاتت ئەداتێ وەک Root ئیش بکەیت،بۆ نموونە کاتێک دەتەوێت پڕۆگرامێک دابەزێنیت یان دەستکارى پەڕگەێک بکەیت لە سیستەمەکەت،بۆ نموونە وەک ئەمە:
sudo bash
  • gksudo پێویستە ئەمە بەکاربهێنیت لە جیاتى sudo لە کاتێک بەتەوێت Graphical Application بکەیتەوە،بە ئیش پێکردنى فرمانەکانەوە،بۆ نموونە،
gksudo gedit /etc/apt/sources.list
  • man ئەم فرمانە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەى ڕێبەرێک بۆ یارمەتى فرمانەکان،بۆ نموونە man sudo هەموو ڕێبەر و پەڕەکانى ئەم فرمانە sudo پێشان ئەدا،
man sudo

دامەزراندنى ئوبونتو

///بە پێ کات ئەم بابەتە نوێی دەکرێتەوە وە شتى ترى بۆ زۆر دەکرێت!