MySQL مای ئێس کیو ئیڵ چییە؟

مەبەست لە MySQL سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراوە (RDBMS) کە ورتکراوەى Relational DataBase Management System. کە ملیۆنەها جار دامەزراوە لەسەر ڕاژەکارەکانی جیهان.

MySQL کە بە مای ئێس کیو ئیڵ (یان مای سیکوێل) ئەخوێنرێتەوەو یەکێکە لە بەربڵاوترین بەڕێوەبەرایەتی بنکەدراوەی ژێدەرکراوە (open source)، هاوکات بەشێوەی بازرگانیش ئامادەکراوە. MySQL لەسەر بنەمای SQLـەکە کورتکراوەی (Structured Query Language)ـە. MySQL زۆر بەربڵاوەو بەشێکە لە LAMP کە M لەوێدا مەبەست لێی MySQL ـە. ئەم بنکەی دراوەیە بەکاردەهێنرێت لەگەڵ زۆر لە زمانەکانی پرۆگرامکردن بۆ نموونە وەک PHP , Perl …هتد.
MySQL لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدی هاتۆتە بەرهەم بەناوی MySQL AB، کە ئەمیش لە ۲٦ـی مانگی شوباتی ۲۰۰۸ـدا کڕدرا لەلایەن کۆمپانیای زلهێزی Sun Microsystems. لە نیسانی ٢٠٠٩ دا کۆمپانیای ئۆراکل Oracle Corporation کە خاوەنی گەورەترین بنکەدراوەی بازرگانییە، کۆمپانیای سەنی Sun Microsystems کڕی، نەخشەی کارەکانی ئۆراکل سەرەتا نادیاربوو، زۆر لە چالاکەکانی بواری ژێدەرکراوە دڵەڕاوکێیان بوو لەسەر داهاتووی ئەم پرۆژە گرنگە. لەزۆر شوێندا پێشەواکانی ژێدەرکراوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و خوازیاربوون ئۆراکل دەست لە MySQL هەڵبگرێت. MySQL بەزۆری لە پرۆژە و نەرمەکاڵا سەربەستەکاندا بەکاربراوە، وەکوو WordPressphpBB ..هیتر، جگەلەوەش لە پرۆژەکانی ویکیپیدیا و گووگل دا پشتی پێبەستراوە.

سەرەتایەک بۆ MySQL

MySQL یەکێکە لە هەرە خێراترین/ئاسان بەکارهێنانترین سیستەمی بەڕێوەبردنی بنکەی دراوە کە بەکاردەهێنرێت/بەکارهێنراوە لە بوارە بازرگانییە بچووک/گەورەکاندا. MySQL زۆر بەناوبانگ بووە بەهۆی چەندین هۆوە لەوانە:
١. سەرچاوەیەکی کراوەیەو سەرەڕای بەهێزی پێویست بە هیچ نرخێک ناکات بۆ بەکارهێنانی.
٢. دەتوانریت دابمەزرێت لەسەر زۆر لە سیستەمەکارگێڕییەکان وە هەروەها لەگەڵ زمانەکانی وەک PHP, PERL, C, C++, JAVA کاردەکات.
٣. کارکردنی زۆر خێرایەو لەگەڵ بڕێکی زۆری زانیاری کارکردنی بەشێوەیەکی باشە.
٤. زۆر هاوڕێیە لەگەڵ پهپ (php)ـدا، کە زمانێکی بەهێزی بواری وێب داڕشتنە.
٥. MySQL پشتیوانی دەکات لە بنکەی دراوەی گەورەو دەتوانێت تاوەکو ٥٠ میلیۆن دێڕ (row) یان زیاتر لە خۆ بگرێت لە خشتەیەک (table)ـدا.

چۆنیەتی دامەزراندنی MySQL

چۆنیەتی دامەزراندنی MySQL زۆر ئاسانەو هیچ قورسیەکی تێدا نییە چ لەسەر دابەشکردنەکانی لینوکس بێت یان سیستەمی کارگێڕی ویندۆز. لەم بەستەرەدا کرتەم بکە دەتوانی دوایین وەشانی MySQL دابگریت بۆ هەریەک لە سیستەمە کارگێرییەکانی کە بەکاری دەبەیت.
بەڵام بۆ لینوکس وەک باس کرا کە زۆر ئاسانە، ئەگەر LAMPـت دامەزراندبێت ئەوە بەدڵنیاییەوە MySQLـیشت داگرتووە. لەژێر بابەتی LAMPـدا باسی چۆنیەتی دامەزراندنی MySQL باس کراوە.

بۆ زیاتر ناسین و وردەکاریی دامەزراندنی بڕۆ ئێرە

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *