پۆدکاست و بڵۆگی چاوگ

گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا. دەمانەوێت پەرە بەو بوارە بدەین بە زمانی کوردی

دەربارەی ئێمە

ئێمە سەرنج و کارمان لەسەر سەرچاوە کراوەکان، لینوکس/یونیکس و پڕۆژەکانی وێبe. هەروەها ئارەزوومان بۆ ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب، سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر، پاراستن و بەرگری، بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی زۆرە. هەمان پۆدکاستێکمان هەیە، کە بریتییە لە بەرنامەیەکی پەخش لە ١٩/١٢/٢٠١٦ یەکەم ئەڵقەی بەردەست کرا بۆ گوێگران لە SoundCloud. ئەم پەخشانە دوورن لە هەموو قەید و بەندی ڕۆژنامەوانی و بێژەری. تەنها وەکو گرووپێکی وتوێژ ی دەکەین. ئەم جۆرە پەخشە لە نێو فێرخوازان و ئایتیزاناندا بڵاوە. دەتوانن لێرەوە زیاتر ببینن