Drupal

لە چاوگ
لۆگۆی سەرەکی

دەستپێک

بریتیە لە سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ ناوەڕۆکی وێبگەکان (CMS)، خۆڕاو سەرچاوەکراوە بە زمانی PHP دەنوسرێتەوە و، دابەش دەکرێت لە ژێر گنو دا ، بەکار هاتووە لە کۆتا سیستەمەکانی کۆمەڵێک جۆری ماڵپەڕەکانی جیهان وەک جۆرەکانی ماڵپەڕی کەسێتی یاان ماڵپەڕی کۆمپانیا زەبەلاحەکان و گەلێک ماڵپەڕی وڵآتان و شوێنە گرنگەکان وەک حکومەتی بەڕیتانیا و کۆشکی سپی وەشانی ناسراوی دروپال ناسراوە بە Drupal core ، کە چەند تایبەتمەندیەک لە خۆ دەگرێت کە زۆر سەرەکین بۆ جۆرەکانی (CMS)وە سیستەمی بەڕێوەبردنێتی کە زۆر دیارکەوتووە ، وە دەتوانێ بەکارهێنەر خۆی تۆمار بکات پارێزگاری لە زانیاریە تاکە کەسیەکانیان بکات ، هەروەها دروست کردنی لیستە و بەڕێوەبردنیان،RSS، دەستکاریکردنی خوازراو بۆ لاکان، بەڕیوەبردنی چوونەژوورەوەکان، بەڕیوەبردنی سیستەم. هەروەها دروپاڵ لە کاتی دامەزراندن خۆی ماڵپەرێکی سادەت بۆ ئامادە دەکات، و بۆ وێبلاگ یان بۆ مەکۆ بەکاردەبرێت.

مێژوو

دروپاڵ لە بنەرەتدا نوسراوە لە لایەن Dries Buytaert وەک بۆردێک ، دروپاڵ بوو بە پرۆژەی سەرچاوەکراوە لە ساڵی 2001ــدا . دروپاڵ بنچینەیی لە وشەی ئەڵمانی " druppel" دروست بووە, کە بە مانای دڵۆپ دێت وەک( دڵۆپی ئاو) . وشەی دروپاڵ خۆی وەرگیرابوو لە ماڵپەڕی Drop.org کە ئێستا نەماوە ، کە ئەمەش بە پێی تێپەڕبوونی کات بوو بە دروپاڵ . Buytaert دەیویست ماڵپەڕی Drop بانگبکات (کە بە ئەڵمانی "گوند "دێت) بۆ مەبەستی کۆمەڵایەتی زیاتر ، بەڵام بەهۆی نوسینی ناوەکەوە بەهەڵە بوو بە دروپاڵ کە خۆیشیان دوای پێیان باش بوو دروپاڵ بێت، لەبەر ئەوەی خۆشە لە خوێندنەوەدا .

- گەشەکردنی دروپاڵ و جێگرتنەوەی بە شیوەیەکی لەناکاو بوو کە لە مانگی 4ـی 2007 بوو بۆ مانگی 5ـی 2008 کە لەو ماوەیەدا 1.4 ملیۆن جار داگیرا لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە کە ئەمەش %125 زیادی لە ساڵەکانی پێشوو تری . دروپاڵ گەلێک خەڵاتی بردۆتەوە وەک سەرچاوە کراوە CMS وە 3 جاریش لەسەر یەک خەڵاتی Webwareـی بردۆتەوە . دروپاڵ 6.15 لە مانگی 12ـی 2009 وەشێنرا، کە ئەمەش دووا وەشانە . لە 5ـی/ 3/ 2009 Dries Buytaert کۆدەکانی دروپاڵی 7 ی دەست پێکرد تا مانگی 11ـی 2009 کە وەشانی تاقیکاری لە 5ـی 1ـی 2010 بڵاوکرایەوە هێشتا رۆژ دیاری نەکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی دوا وەشان .

وەرگێڕان

لە مانگی 2ی 2008ــدا زمانە وەرگێڕاوەکان بۆ دروپاڵ کارا بوو لە ژێر 44 زماندا لەگەڵ زمانی ئینگلیزی (وەک زمانی بنەڕەت ) . وە چەند زمانێکی rtlـیش ، وەک زمانی عەرەبی و فارسی و هەندێکی دیکە . وەشانی 6 یدروپاڵ پشتگیری هەموو ناوەڕۆکەکان دەکاتن و زۆربەی زمانەکان .

نوێکردنەوەی خۆکار

دروپاڵ بە شێوەکەی خۆکارانە بەڕێوەبەر ئاگادار دەکاتەوە لە هەر گۆڕانکاریەک یان هەر بابەتێکی گرنگ ڕووبدات ، کە ئەمەش زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی لە وەشانی نوێ ئاگادارت دەکاتەوە و زیاتر پارێزگاری دەکرێت . وە هەروەها وەشانەکەت ڕێک دەخاوتەوە لەگەڵ هەموو تایبەتیە نوێیەکان کە بڵاودەکرێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی

ماڵپەڕی فەرمی داوانامە : [ http://drupal.org]