میگۆ

لە چاوگ
دیمەنی میگۆ بۆ مۆبایل

میگۆ سیستەمێکی کارگێڕی سەرچاوە کراوەی لینوکسە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامێرە جیاوازەکان هەر لە ئامێری مۆبایلەوە هەتا نێتبووک و تابلێت و تەلەفزیۆن. میگۆ لەژێر دامەزراوەی لینوکس خانەخوێ دەکرێت و لەسەر هەردوو ڕەقەواڵەی جێبەجێکەری X86 و ARM کار دەکات. Qt بەکاردەبات وەک framework و ئامانجی میگۆ بوون و بەکارهێنانی تاکە سیستەمێکە لەسەر سەرجەم ئامێرە جیاوازەکان.


هەردوو پڕۆژەکە کۆمەڵێک پێکهاتەی هاوبەشیان تیادایە، بەڵام لە هەندێک خاڵیشدا جیاوازن، لەکاتێکدا مایمۆ لەسەر پڕۆسێسەری ARM کار دەکات و مۆبلینیش لەسەر X86، باشترینی هەردوو پڕۆژەکە هەڵدەبژێردرێن لە یەکگرتنەکەدا. هەربۆیە پتەوی مۆبلین و گونجاندن بۆ مۆبایل و پاڵپشتی ARM و Qt لە تایبەتمەندییەکانی میگۆن.

مێژوو

میگۆ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو پڕۆژەی مۆبلینی ئینتێل و مایمۆی نۆکیا پێکهات کە لە شوباتی ٢٠١٠ ئەو یەکگرتنە ئاشکرا کرا.

وەشانەکان

ماڵپەڕی چاوگ لەسەر میگۆ ١.٠ بۆ نێتبووک بە وێبگەڕی google chromium

میگۆ هەر شەش مانگ جارێک وەشانێکی نوێی دەردەچێت. یەکەم وەشانی لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ داگرتن ئامادەبوو.

وەشانی ١

وەشانی یەک بۆ نێتبووک لە مانگی ئایاردا بڵاوکرایەوە. پاڵپشتیکردنی ئامێرە ساوپەردەکانی وەک مۆبایل و تابلێت خرایە وەشانی داهاتوو.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم وەشانە:

  • بەکارهێنانی ناوکی ٢.٦.٣٣.
  • DeviceKit و udev بۆ کارکردن لەگەڵ ڕەقەواڵەکاندا.
  • گرافیکی 2D / 3D
  • Qt 4.6
  • Universal Plug and Play (gUPnP)
  • بەکارهێنانی سیستەمی پەڕگەی BTRFS
  • تێکهەڵکێشکردنی گووگڵ کرۆم وەک وێبگەڕ. مۆزیلا فێنێک بۆ وەشانی مۆبایلی میگۆ لە داهاتوودا.
  • تێکهەڵکێشکردنی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان و پیشاندانی چالاکییەکان لەسەر شاشە.
  • سانایی لە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکانی ئیمەیل، ڕۆژژمێر و لێدەری ڕەنگاڵە.
  • گونجاندنی لەگەڵ باتری.
  • بوونی ١٦ زمان.

وەشانی ١،١

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکراوەیە. ئەم وەشانە کرۆکی لینوکس 2.6.35ی لەخۆگرتبوو لەگەڵ X.org server 1.9.0 و Qt 4.7

سەرچاوەکان

  1. MeeGo time!
  2. MeeGo v1.0 Core Software Platform & Netbook User Experience project release