پۆدکاست و بڵۆگی چاوگ

گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا. دەمانەوێت پەرە و گرنگی بەو بوارە بدەین بە زمانی کوردی

دەربارەی ئێمە

ئێمە سەرنج و کارمان لەسەر سەرچاوە کراوەکان، لینوکس/یونیکس و پڕۆژەکانی وێب دادەنێین. هەروەها ئارەزوومان بۆ ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب، سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر، پاراستن و بەرگری، بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی زۆرە. هەمان پۆدکاستێکمان هەیە، کە بریتییە لە بەرنامەیەکی پەخش لە ڕێگەی هەر پڕۆگرامێکی کۆمەڵانەیی یان پێکەوەبوون بێت وەکو سکایپ، هەنگئاوت و مەمبڵ. لە ١٩/١٢/٢٠١٦ یەکەم ئەڵقەی بەردەست کرا بۆ گوێگران لە SoundCloud. ئەم پەخشانە دوورن لە هەموو قەید و بەندی ڕۆژنامەوانی و بێژەری. تەنها وەکو گرووپێکی وتوێژی دەکرێن، کە ئەم جۆرە پەخشە لە نێو فێرخوازان و ئایتیزاناندا بڵاوە وەکو چۆن ئێستا کەسایەتی و بابەت نەماوە بەرنامەیەکی وەها تایبەتی نەبێت. دەتوانن لێرەوە زیاتر ببینن